ئەمڕۆ بەیانی لە غەززە ٢ کەس شەهید بوون

لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر گەڕەکی توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ٢ کەس شەهید بوون.
سەرچاوەکانی تەندروستی غەززە باسیان لەوە کرد کە ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە گەڕەکی توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ٢ کەس شەهید بوون.
سەرچاوەکانی تەندروستی غەززە دوێنێ ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاندبوو کە لە ئەنجامی هێرشەکانی هێزەکانی داگیرکەر ٤٤ کەس شەهید بوونەتە.
رژێمی داگیرکەر تادێت بە بیانووی جۆراوجۆر هەوڵی پەرەپێدانی گرژییەکان دەدات. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ وە بە پاڵپشتی ئەمریکا و ئەوروپا، هێزە داگیرکەرەکان کردەوەی جینۆساید لە کەرتی غەززە ئەنجام دەدەن، لەوانە کوشتن، برسیکردن، وێرانکردن، ئاوارەبوون و دەستبەسەرکردن، هاوکات چاوپۆشی لە بانگەواز و فەرمانە نێودەوڵەتییەکانی دادگای نێودەوڵەتیی داد بۆ ڕاگرتنی هێرشەکە دەکەن.
جینۆسایدەکە بووە هۆی کوژران یان برینداربوونی زیاتر لە ٢٣٨ هەزار فەلەستینی کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون و زیاتر لە ١١ هەزار کەس بێسەروشوێن بوون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارەبوون. برسێتیەکە گیانی خەڵکی بێشوماری گرت کە زۆربەیان منداڵ بوون و لە ئەنجامدا وێرانکارییەکی بەرفراوانی لێکەوتەوە و زۆربەی شار و ناوچەکانی کەرتی غەززەی سڕییەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢١٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٦١ کەس.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕاگەیاند، مەحمود تەلال تەمەن ٤٩ ساڵە یەکێک لە فەرماندەکانی بەرخۆدان و ئەندامی لیوای جەنین لە ئەنجامی چەندین مانگ ئەشکەنجە و کەمترخەمی پزیشک لە زیندان لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ شەهید بوو.
لە دوای وەستانی جینۆساید لە غەززە، هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی زیاتر لە ٨٠ پێشێلکاری ئاگربەستیان ئەنجام داوە. لەو هێرشانەدا ٩٩ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٢٣٠ کەسیش بریندار بوون.
مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕاگەیاند، وڵاتەکەی پابەندی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی سزا لە لاهەی دەبێت کە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر و یۆڤ گالانت بەناو وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی داگیرکەری دەرکردبوو.